بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپا لە پەراوێزی ڕێپێوان ڕۆژی 13 ی خەزەڵوەر لە تاران بە ئاماژە بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک ڕایگەیاند: ئەگەر بڕوانن ئەو حەشیمەتە هەموویان گەنجن و ئەوە نیشانی دەدات کە گەنجانی ئێران هێشتا لە پای شۆڕش وەستاون و لە بەرانبەر بەرەوی ئیستکبار بەهێز و پتەون.
فەرماندەی گشتی سپا بە ئاماژە بە بەشداری خۆی لە ڕێپێوانی ئەمڕۆ و داوای خەڵک بۆ وەڵام دانەوە بە جەنایەتی تیرۆریستەکان لە شاچراغ و شوێنەکانی دیکەی ئێران وتی: لە درێژایی ئەو ڕێگایە کە پێوان بەردەوام خەڵک داوای تۆڵەیان دەکرد. هەم دوژمنان و هەم ئێمەش باش دەزانین کە ئەو تۆڵە هەر دەکرێتەوە.
سەرلەشکەر سەلامی جەختی کرد: ئێمە هەر هەین و هیچ مەترسییەک لە سەرمان نییە و شۆڕشیش لە مەترسیدا نییە چونکوو دوژمنان لە هەوڵەکانی خۆیان دۆش داماون.
هەروەها وتیشی: دوژمنان دەزانن کە ئێمە بەدڵنیاییەوە وەڵامی دەستێوەدان و ئاژاوەکانی ئەوان دەدەینەوە، بەڵام ئێستا ناتوانین بڵێین کەی و چلۆن.
Your Comment