سەردەمی شەڕی نەرمی ئێران لەگەڵ گرووپە جودایی خوازەکان کۆتایی هاتووە

بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسپێکی جووڵەی نەتەوەی ئێران بەرەو لووتکەی گەشە، هەوڵی دوژمنان بۆ دروست کردنی ئاژاوەی خێڵەکی و لە ئەنجامدا دابەش کردنی ئێران خێرا بووەوە و ئەو بابەتە بەردەوام یەکێک لە ئەرکەکانی سیستەمی سیخوڕی نێودەوڵەتی بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسی-محەمەد موهاجرانی: لە بەشی دووەمی راپۆرتەکەی مێهردا قسەکانی کارناسان سەبارەت بە پێشینەی بوونی تیرۆریستان لە نزیک سنووری ئێران و زەررورەتی بەرەنگار بوونەوەیان دێت.

محسێن ڕیوران کارناسی پرسە نێودەوڵەتییە کانیش لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر، ئاماژەی دایە سەر تایبەتمەندییە ژێئۆپۆلۆتیکییەکانی هەرێمی کوردستان و وتی: هەرێمی کوردستان لە نێو چوار هێزدا جێی گرتووە؛ حکومەتی ناوەندی عێراق، سووریا، تورکیا و ئێران کە هیچ کامەیان گۆڕینی سنوورەکان لە ئاستی ناوچەیی قبووڵ ناکەن. هەر بۆیە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وا هەست دەکەن کە بۆ گۆڕینی ئەو دۆخە و بەدی هێنانی زۆربەی سیاسەتە جودایی خوازانەکانیان، ئەبێ پێوەندی بە ئیسرائیل، ڕۆژاوا و وڵاتانی ئیسکاندیناوییەوە بگرن.

ناوبراو بە ئاماژە بە پرسیارێتی حکومەتی عێراق لە دروست کردنی ئاسایشی سنوورەکانی ئێران وتی: لە مافی نێودەوڵەتی ڕێز بۆ سەروەری و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بنەمایەکە کە ناتوانیت ژێر پێیبخەیت. هەروەها دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە بەشێک لە ئەو مافانەیە کە ئیزنی خستنە ژێرپێیان بە هیچ کەس نادرێت.

کارناسی پرسە نێودەوڵەتیەکان جەختی کرد: سەرەڕای هەبوون و چالاکیی ئەو گرووپە جودایی خوازاناە لە سنوورەکانی ئێران و ئەنجامدان چالاکی لە دژی ئێران، حکومەتی عێراق هەر دەبێ ڕێگریان لێ بکات، بەم پێیە دوو حاڵەت هەیە؛ حاڵەتی یەکەم ئەوەی کە لەگەڵ ئەو گرووپانە هاوکاری هەیە کە لە ئو حاڵەتدا ماف دەدرێتە ئێران کە خۆی بێتە ئەمدان و ئاسایشی بپارێزێت و حاڵەتی دووهەم ئەوەی کە توانی کۆنترۆڵی ئەو گرووپانەی نییە کە لە ئەو حاڵەتەشدا دەتوانێت کاردانەوەی ڕاستەوخۆی ئێرانی لەگەڵ بێت.

سەرلەشکەر باقری: بە پێی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرگری لە خۆمان دەکەین

سەرلەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانیش لە شرۆڤەی دۆخی ئەو گرووپانە وتی: ئەو گرووپانە هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە بە یارمەتی ئەمریکا و دوژمنانی دیکە لە هەرێمی کوردستان جێگیر بوون بەڵام لە چەند ساڵی دواییدا بە پاڵپشتی ئەمریکا بنکەکانیان بووەتە کۆمەڵێک لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە.

ناوبراو وتیشی: لە ماوەی ئەم ساڵانە بەردەوام هۆشدارییمان دایە هەرێمی کودستان و تمان ئەمە شێوەی دراوسێیەتی نییە کە ئێمە ئەوەندە خزمەتی گەلی عێراق دەەن و ئیوەش ئیزن دەدەنە ئەوانە بنکەی سەربازی و مێدیایی بکەنەوە. چەندین جار بەڵێنیان دا کە ڕێگری دەکەن لە هەوڵەکانی ئەو گرووپە کوردیانە بەڵام جێبەجێیان نەکرد. کەواتە بڕیار درا تا لەگەڵیان بەرەوڕوو ببینەوە و ئەوەش بە پێی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرگری لە خۆیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەردەوام بوونی هەبوونی چەکدارانەی ئەو گرووپانە لە هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکەین

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ قاسم ئەعرەجی بەرپرسی شۆرای باڵای ئاسایشی عێراق بە ئاماژە بە چالاکی چەکداری گرووپە جودایی خوازکان لە هەرێمی کوردستان وتی: ئێمە بەردەوام خوزیاری عێراقێکی ئاوەدان، ئازاد و سەربەخۆ بووین و جگە لە خێرمان بۆ حکومەت و گەلی عێراق ناوێت بەڵام بەردەوام بوونی هەبوونی ئەو گرووپانە لە هەرێمی کوردستان و جووڵەکانیان لە دژی ئاسایشی ئێران قبووڵ ناکەین.

لە کۆتاییدا بە پێی لێدوانەکانی بەرپرسانی باڵای ئێران دەتوانین بگەینە ئەو ئەنجامە کە سەردەمی بەرەوڕوو بوونەوەی نەرمی ئێران لەگەڵ گرووپە جودایی خوازەکان کۆتایی نەهاتووە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێویستە سەرەنجی ئەو بابەت بدەن، کەسێک کە لە ماڵی شووشەیی ژیان دەکات، ئەبێ وشیاری منداڵە تاوانبارەکانی خۆی ببێت کە نەوەکا بەرەو دراوسێیەکان بەرد بهاوێژێت.

News Code 43933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha