بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆلایی ڕایگەیاند: یانەی خانمانی کێشهەڵگری پارێزگای کوردستان لە کۆتایی سێهەمین خولی ئۆلەمپیادی کەسە هەڵکەوتەکانی وەرزشی ئێران بە وەدەستهێنانی 3 میدالیای زێڕ و یەک میدالیای زیو بوونە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیانە.
ناوبراو زیادی کرد: لە دەستەی 40 کیلۆگرام کاناز زەندی و لە 81 کیلۆگرام جوانا نەمازی و سەروو 81 کیلۆ حەسنا ئەمیری میدالیای زێڕیان وەدەست هێنا.
هەروەها ڕایگەیاند: لە 64 کیلۆشدا ئارینا بەهرامی میدالیای زیوی لە مل کرد.
شیاوی باسە کە ئەو کێبڕکێیانە لە ڕۆژانی 23 و 24 رەزبەر بە ئامادەبوونی 105 وەرزشوان لە هۆڵی ئێرانیانی کۆمەڵەی وەرزشی ئازادی تاران بەڕێوە چوو.
Your Comment