AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٤ ٠٩:٣٧

سەرلەشکەر باقری:

بوونی 3 هەزار تیرۆریست لە پشت سنوورەکانمان قبووڵ ناکەین/ هەرێمی کوردستان دەریان بکات

بوونی 3 هەزار تیرۆریست لە پشت سنوورەکانمان قبووڵ ناکەین/ هەرێمی کوردستان دەریان بکات

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: ئەوەی کە سێ هەزار هێزی چەکدار لە پشت دیواری سنووری ئێمە ناوەندی چێ کردنی بۆمبیان هەبێت، بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکەین و بەرەوڕوویان دەبینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە دۆخی گرووپە تیرۆریستەکان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران، وتی ئەوە بابەتێکی کۆنە؛ ئەو گرووپانە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە بە یارمەتی ئەمریکا و دوژمنانی دیکە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون، بەڵام لە چەند ساڵی دواییدا بە پاڵپشتی ئەمریکا، بنکەکانیان بووەتە کۆمەڵێک لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە.

سەرلەشکەر باقری زیادی کرد: ئێمە چەند نموونەمان هەبوو کە ئیسرائیل لە نێوانیاندا کەسانێکیان هەڵدەبژارد و پەروەردەیان دەکرد و دواتر دەهاتنە ناوخۆی ئیران و تیرۆر و کاری دژە ئەمنیەتیان ئەنجام دەدا و لێیان وەکوو تیرۆریستی بەکرێ گیراو کەلکیان وەردەگرت. بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەوانە ناوەندی ئیسرائیل بوو کە نموونەیەکیان لە هەولێر لەلایەن هێزی هەوافەزای سپاوە هێرشی کرایە سەر.

ناوبراو وتی: ئێمە بەرپرسانی هەرێممان وتووە دوو ڕێگایان لە بەردەمدایە، یان ئەبێ چەکیان داماڵن و ببنە گرووپێکی سڤیل، سەرەڕای ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ئەبێ گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەو ناوچە دەربکات، ئەوەی کە 3 هەزار هێزی چەکدار لە پشت دیواری سنووری ئێمە ناوەندی چێ کردنی بۆمبیان هەبێت، بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکەین و بەرەوڕوویان دەبینەوە، لەواتە ئەو ئۆپراسیۆنە درێژەی دەبێت، هەر چەندەش بخایێنێت ئێمە ئەو ئۆپراسیۆنە و گەورەتر لە ئەوەش درێژە دەدەین.

News ID 43793

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha