AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢١ ١٠:٥٥

فەرماندەی سپای کوردستان:

ڕێز لە ناڕازیان دەگرین/ هێنانی تانک بۆ سنە درۆیە

ڕێز لە ناڕازیان دەگرین/ هێنانی تانک بۆ سنە درۆیە

فەرماندەی سپای کوردستان وتی: ڕێزمان بۆ خۆپیشاندەران هەیە بەڵام هیچکات ئیزن نادەین هەندێک کەس بە بیانووی ناڕەزایەتی خەسار لە گیان و ماڵی خەڵک و داراییە گشتییەکان بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید سادق حسێنی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە سنە ڕایگەیاند: هیچ وڵاتێک بە قەد ئێرانی ئیسلامی ئازادی بەیانی نییە و لە هەمان پێوەندیدا پارێزگای کوردستان زیاتر لە 537 ئەنجومەنی لە بوارە جیاوازەکان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ڕێزمان بۆ ڕەخنە هەیە بەڵام ئەگەر کەسێک هاتو جگە لە ڕەخنە خەساری لە داراییەکانی خەڵک دا، ئایان نابێت بەرەوڕوو ببینەوە؟

سەردار حسێنی وتی: دوژمن دەیەوێت لە ئاوی لێڵ ماسی بگرێت و ئامانجێکی جگە لە نائەمن کردنی ئێران نییە.

ناوبراو ڕایگەیاند: 20 ڕۆژ پێش لە ئەو ڕووداوە لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بەڕێوە دەچێت بە سەرۆکایەتی ئەمریکییەکان و دەڵێن لە ئێران قەیرانێک دروست دەبێت کە لە ئەو کۆبوونەوە هەر کامە لە دژە شۆڕشەکان ئامادەیی خۆیان بۆ ڕۆڵگێڕان لە ئەو ئاژاوانە ڕادەگەیێندرێت.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەوەی کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە کەسێک لە بەرانبەر ئاگردانی قورئان کاردانەوەیەکی نابێت، ڕایگەیاند: داخستنی دووکانەکان هیچ دەردێک دەرمان ناکات.

فەرماندەی سپای کوردستان دەنگۆی مێدیاکان سەبارەت بە هێنانی تانک بۆ سنە و ڕشتنی خوێنی گەنجانی وەدرۆ خستەوە و وتی: دژە شۆڕشەکان پاسدارێکیان لە بەردەم تاناکۆرا شەهید کرد، کەس نەهاتە دەنگ.

News ID 43750

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha