AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٨ ٢٠:٥٩

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند:

دەستگیری و ئازاردانی کوردەکانی عەفرین لە لایەن گرووپەکانی سەر بە تورکیا

دەستگیری و ئازاردانی کوردەکانی عەفرین لە لایەن گرووپەکانی سەر بە تورکیا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند کە گرووپی شام سەر بە تورکیا لە عەفرین باج لە کوردەکان دەسێنێت و بە بێ هۆ دەستگیران دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لانی کەم 7 کورد لە ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە لایەن گرووپی شۆڕشیی شام سەر بە تورکیا دەستگیر بوونە.

گرووپی شام سەر بە دەزگای هەواڵگری تورکیا چەند هاووڵاتی کوردی لە گوندی بورج حەیدەر لە ناوچەی شەراوتی عەفرین دەستبەسەر کردووە.

هەروەها راگەیێندراوە کە گرووپەکانی وەک سوڵتان سڵێمان، شا و حەمزە بە مەبەستی باج وەرگرتن لە هاووڵاتیانی مەدەنی کوردی عەفرین دەستیان داوەتە قۆڵبەست کردنی خەڵک..

News ID 43726

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha