دوژمن بە هۆی بشێوە و ئاژاوەگێڕییەکانەوە وەهم گرتوویەتی بەڵام بەمزوانە ریسوا دەبن

سەرۆکی دەسەڵاتی داد رایگەیاند کە دوژمن بە هۆی بشێوە و ئاژاوەگێڕییەکانەوە وەهم گرتوویەتی بەڵام بەمزوانە ریسوا دەبن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە بشێوی و ئاژاوەکانیئەم دواییە، وتی: ئەمانەی روویدا بۆ ئێمە تازە نییە و دوژمنانی کۆماری ئیسلامی لەوانە شەیتانی گەورە و زایۆنییەکان و دەستوپەیوەندەکانیان لە ناوخۆی وڵات 40 ساڵە پیلان دژی ئەم حکومەتە دەگێڕن بەڵام بە پێچەوانەی خواستی ئەوان  ئێران ڕوو لە پێشکەوتنە.

ئێژەیی وتیشی:  دوژمن هەڵەی موحاسەباتی کردووە لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا، وەهمی هەیە و هەوڵی دا ئاسایشی خەڵک تێکبدات و هەندێ کەسیش بە هەڵە هاورێی بوون، بەڵام دوژمن بزانێت هێزی سەربازی و پۆلیسی ئێران رووبەروویان دەبێتەوە و بەمزوانە ریسوا دەبن.

News Code 43673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha