ئەردۆغان هەڕەشە لە سوید و فەنلاند دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا هۆشداریی دا: مادامێکە بەڵینەکان جێبەجێ نەکرێن، هەڵوێستی یەکلایی خۆمان لە بواری ئەندامێتی سوید و فەنلاند لە ناتۆ درێژە دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تا کاتێک کە بەڵێنەکان جێبەجێ نەکرێن، هەڵوێستی بنەمایی خۆمان لە بواری ئەندامێتی سوید و فەنلاند لە ناتۆ دەپارێزین.

لە پێوەندی کەگەڵ بابەتی ئەندامێتی سوید و فەنلاند لە ناتۆ، وەزیری دەرەوەی سوید چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو بە ئاماژە بە درێژەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەندامێتی لە ڕێکخراوی ناتۆ لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند کە ساندێک لە وەزارەتی دەرەوەی سوید لە ئەو بارەوە لە ڕۆژانی داهاتوو سەفەری ئەنقەرە دەکەن.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە چاوەڕوانین تورکیا ئەندماێت یسوید قبووڵ بکات، بەڵام نازانم ئەوە کەی ڕوو دەدات. هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ چاوش ئۆغڵوو لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەو بارەوە گفتوگۆم کرد. ئێمە پابەندەی بەڵێنەکانمان لە ئەو بارەوەین.

News Code 43649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha