مەسعود بارزانی: دەسبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق نابم

سەرکردەیەکی سەر بەبزوتنەوەی ویفاقی نیشتیمانیی وردەکاریی گفتوگۆکانی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییەی لەبارەی گرێکوێرەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ئاشکراکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاشم حەبوبی سەرکردەی سەر بەبزوتنەوەی ویفاقی نیشتیمانیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "کورد هێشتا گەورەترین ئاستەنگی بەردەم چارەسەرکردنی چەقبەستویی سیاسیین له‌عێراقدا، بەوپێیەی هێشتا لەسەر کاندیدێکی تەوافوقی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن".

بەوتەی حەبوبی، "بارزانی لەدوا دیداری خۆیدا لەگەڵ ئەیاد عەلای، وتویه‌تى، تەنانەت ئەگەر لەبەرامبەر پێدانی هەموو وەزارەتەکانی کوردیش بێت بەیەکێتیی، ئامادەنییە دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بێت".

ئەوەشی وتوە، "هەرچەندە یەکێتیی دەستبەرداری بەرهەم ساڵح بێت‌و لەتیف ڕەشید بکاتە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەوە هێشتا بارزانی سورە لەسەرئەوەی دەبێت ڕێبەر ئەحمەد پۆستەکە وەربگرێت".

جەختیشیکردۆتەوە، بارزانی بەعەلاوی وتوە، "ئەگەر تەنانەت هەموو پۆستە وەزارییەکانی حکومەتی داهاتووی عێراقیش بدات بەیەکێتی، ئەوە ئامادەنییە سازش لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکات‌و دەستی لێهەڵبگرێت.

News Code 43645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha