مەجلیس دۆسیەی گیانلەدەستدانی کچە سەقزیەکە تاوتوێ دەکات

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران کۆمیسیۆنی ناوخۆیی مەجلیسی راسپارد بۆ تاوتوێی دۆسیەی مەهسا ئەمینی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف وتی: کۆمیسیۆنی ناوخۆیی مەجلیس بۆ کاروباری وڵاتمان راسپاردووە بۆ لێکدانەوەی وردی رووداوی تاڵی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی کچی سەقزی کە لە بنکەی پۆلیس لە تاران تووشی جەڵتەی مێشک بوو.

قاڵیباف وتی؛ کۆتایی هەموو بابەتەکان یاسا و هەڵسوکەوت بە گوێرەی یاسایە.

وتیشی: کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆیی وڵات رادەسپێرم هەموو لایەنەکانی ئەم بابەتە بە پەلە و بە وردی تاوتوێ بکات.

News Code 43532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha