بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێكەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی بارزانی سونەكانی دایەوە و تێیدا هاتووە: پێزانینی گەورەی خۆی بۆ هەڵوێستی نیشتمانی و دەستووری هاوپەیمانی سەروەری و پارتی رادەگەیەنێت دوای كۆبوونەوەكەیان لە هەولێر كە تیایدا پابەندبوونیان بە بژاردەی دەستووری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای دروستكردنی كەشوهەوای گونجاو کردەوە لە ژێر چاودێری حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت، لەگەڵ گەڕانەوەی دامەزراوە دەستوورییەکان بۆ پراکتیزەکردنی کارەکانیان.
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە،بەردەوامن لەسەر گفتوگۆكردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکان، گەڕانەوەی دامەزراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، پێکهێنانی حکومەتێک بە دەسەڵاتی تەواوەوە، بە مەبەستی رزگارکردنی وڵات لە قەیرانی زیاتر.
هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی جەختدەكاتەوە لەوەی، هەموو هەوڵێک دەدان بۆ پەلەکردن لە دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو و دەستەبەرکردنی بەشداریکردنی هەمووان.
دوێنێ، مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان و خەمیس خەنجەر، سەرۆکى هاوپەیمانى سەروەرى لە هەولێر كۆبونەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر دوا پێشهاتەكانی عێراق ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەكەیاندا، جەختیان لەسەر گرنگی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخت دوای ئامادهكردنی مهرجه یاساییهكان و پێداویستیهكانیان بهپێی میكانیزمه دهستوورییهكان كردەوە، لەگەڵ پێویستی بەردەوامبوونی پەرلەمان لە کارەکانی تا وادەی هەڵبژاردن
Your Comment