AP ١٤٠١ خەرمانان ١٩ ١١:٥٠

نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق:

کازمی لە سەر پرسی نەوت و دەنگی دادگای فیدراڵ لەگەڵ هەرێم دەستی تێکەڵ کرد‌وە

کازمی لە سەر پرسی نەوت و دەنگی دادگای فیدراڵ لەگەڵ هەرێم دەستی تێکەڵ کرد‌وە

نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق سەرۆک وەزیرانی ڕاسپاردەی ئەو وڵاتەی بە دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ هەرێم بۆ هەناردە کردنی نەوتی عێراق تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سوهەیلە سەڵتانی وتی: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرەڕای بەردەوام بوونی پێشێلکارییەکانی دەستووری ئەو وڵاتە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە و لەبەرچاو نەگرتنی دەنگی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە قەدەغەی هەناردە کردنی نەوت و گازی هەرێم، بەشە بودجەی هەرێم بەتواوەتی دەخاتە بەردەستی هەولێر.

سوڵتانی بە وتنی ئەوەی کە هەرێم داهاتە نەوتی و گازییەکانی خۆی کە ملیارها دۆلارە، لە نێوان بێدەنگیی ڕاگرتنی کازمی ڕادەستی بەغدا ناکات، زیادی کرد: هەولێر بەشە 17 لەسەدییە بودجەکەی خۆی لە بەغدا داوا دەکات کە ئەوە لە دژی پارێزگا باشووری و ناوەندییەکانە کە زیاتر لە 90 لەسەدی هەناردە کردنی نەوت پێک دەهێنن.

News ID 43456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha