AP ١٤٠١ خەرمانان ١٧ ٠٩:٠٦

ڕێکخراوی ئەمریکی "کاتو" لێکی دایەوە؛

هۆکارەکانی دواخستنی تۆڵەی سەردار سولەیمانی/خەسار و زیانی زۆر لە عەین ئەسەد

هۆکارەکانی دواخستنی تۆڵەی سەردار سولەیمانی/خەسار و زیانی زۆر لە عەین ئەسەد

شەهادەتی سەردار سولەیمانی ئەو وانەیەی فێری ئەمریکا کرد کە ئێران ڕکابەرێکی سەرسەختی چاوەڕوانی نەکراوە و تا ئێستا واشنتۆن تەنیا بە دوو هۆکار توانیویە لە دەستی هەوڵە تۆڵە کردنەوەکانی ئێران دەربچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داگ باندو لێکۆڵەری باڵای ڕێکخراوی کاتو لە یادداشتێکدا، کردەوەی دەوڵەتی ترامپ هەمبەر ئێران بەتایبەتی لە شەهید کردنی سەردار سولەیمانیی خستووەتە بەر ڕەخنەوە و هەر جۆرە هەوڵێکی تۆڵە کردنەوانەی تارانی لۆژیک و وەسف کرد کە لە درێژەدا بەشگەلێکی دێت.

لە کاتی شەڕی ساردەوە، وا بیر دەکرایەوە کە سەردەمی هەڕەشە مەترسیدارەکان بۆ سەر ئاشتی جیهانی کۆتایی هاتووە بەڵام لە ماوەی ساڵانی دوای ئەوە، واشنتۆن بە شێوەی بەربڵاو لە هێزی سەربازی لە سەرتاسەری جیهان کەڵکی وەرگرتووە. دەتوانین بڵێین کە ئەمریکا لە دوو دەیەی ڕابردوو بەردەوام لە شەڕ بووە.

ئاڵبەت زۆربەی ئەو شەڕانە لە سێبەردا ئەنجام دراون وەکوو ئاڵۆزی لەگەڵ ئێران بە تاوانی هەوڵ بۆ ڕفاندن و کوشتنی جان بۆڵتۆن یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵ ترامپ یان هەڕەشە لە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا.

زۆربەی رەخنەگرانی ئێران، لە ڕژێمی خراپتر وەکوو دیکتاتۆری پادشایی سعوودی پاڵپشتی دەکەن؛ ڕژێمێک کە لە ناوخۆی وڵاتی عەرەبستان ستەمکارانە و لە بواری سیاسەتی دەرەوە هێرشبەرانەتر هەڵسوکەوت دەکات.

لە ڕاستیدا پەمپێئۆ دوای کوشتن و لەت لەت کردنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەڤانی واشنتۆن پۆست، وەکوو راوێژکاری گیانفیدا بۆ محەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی سحوودی کاری کرد و لە ڕێبەری عەرەبستان لە بەرانبەر گەمارۆی ئابووری و پاشهاتەکانی جەنایەتەکەی پارێزەری کرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامی هەرگیز نابێتە دۆستی ئەمریکا.

چەندین هاوپەیمانی دیکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین خەڵکەکەی خۆی سەرکوت دەکەن و هاووڵاتیانی ئەمریکی بە بیانووی گوماناوی زیندانی دەکەن. بەم حاڵەوە، بەحرەین، میسر، ئیمارات بە یارمەتی دارایی، بنکەکان، کڕینی چەک و بەڵینی پاڵپشتی کردن لە واشنتۆندا بەدوای ڕاکێشانی پاڵپشتن.

بەرپرسانی ئەمریکی بڕوایان بە مافی مرۆڤ هەیە بەڵام تا جێگایەک کە لە درێژەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بێت. ئاڵبەت فێلبازی لە سیاسەتی دەرەوە بۆ واشنتۆن یان هەر دەوڵەتێکی دیکە بابەتێکی نوێ نییە.

ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە جیهان پڕە لە مرۆڤی بکوژ لە پۆستی بە دەسەڵات وەکوو وەلیعەهدی سعوودی و دەوڵەتەکان بە ئەو هۆکارە ڕاشکاوە ناپێکن کە ئەگەر ئاوەها نەکەن، ئەگەری هەوڵی بەرانبەر هەیە.

دەوڵەتی ترامپ ئەو ڕەوتە نافەرمییەی بە تیرۆری سەردار سولەیمانی پێشێل کرد و کردنە ئامانجی ئەو باشترین حاڵەتی هەڵەداوان بوو وێڕای ئەوەی کە سەردار سولەیمانی نە هێزێکی ئاستی خوار بەڵکوو کەسایەتییەکی گرینگی سیاسی و خەڵکی بوو کە ماتەمینی گشتی لە ئیران بۆ ئەو ڕاستەقینە و لە ناخی دڵەوە بوو.

تا ئێستا واشنتۆن تەنیا لە ڕێگای تێکەڵ بوونی دوو هۆکاری "خۆبواردن" و " شانس" ەوە توانیویەتی لە هەوڵی تۆڵە کردنەوەی ئێران هەڵبێت.

ئاڵبەت دەوڵەت یترامپ لە هەوڵدان بۆ ڕێگری لە هەوڵی تۆڵی کردنەوەی ئێران شکستی هێنا. تاران هێرشێکی مووشەکی کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکا کە خەسار و تێچووی بەرچاوی لێکەوتەوە بەڵام ترامپ ئاوا نیشانی دا کە گوایە گرینگ نەبووە.

هەروەها هاوپەیمانە عێراقییەکانی ئێران کە فەرماندەی باڵای خۆیانیان لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لەدەست دا. دامەزراوەکانی ئەمریکا و باڵوێخانەی واشنتۆنیان لە بەغدا کردە ئاامنج. وەڵام و کاردانەوەی پەمپێئۆ لاواز بوو و تا جێگایەک چووە پێشەوە کە پلانی داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا کێشرا.

تیرۆری سەردار سولەیمانی وانەیەکی گرنگی فێری واشنتۆن کرد و ئەویش ئەوەی کە ئیران ڕکابەرێکی سەخت بە هەوڵی چاوەڕوان نەکراوە. سیاسەتوانانی ئەمریکا ئەبێ بزانن کە هیچ هەوڵێک بێ تێچوو نابێت و ئەگەری تۆڵە کردنەوە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵێکی دەستێوەردانانەی ئەمریکا لە داهاتوودا هەیە. کەواتە ڕوانگەی ترامپ بەرانبەر ئێران شکستێکی گەورە بوو و دەوڵەتی بایدن ئەبێ ڕێگایەکی دیکە بگرێتە بەر.

News ID 43433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha