بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کوڕ و کچ و ئەندامانی بنەماڵەی ئەدهەم بارزانی لە ئێرانەوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و لە سنوری حاجی ئۆمەران ڕێگریان لێکراو رێگەیان نەدرا بگەڕێنەوە ناوچەکەی خۆیان، لە چەند ناوچەیەکی قوڵایی سنوری بارزان و ژێر دەسەڵاتی پارتیدا پۆستەر و دروشم و وێنەی ئەدهەم بارزانی هەڵدەواسرێت و پشتیوانی بۆ دوپاتدەکرێتەوە.
بە پێی ئەو وێنەو پۆستەرانەی دەست شارپرێس کەوتوون لە چەند گوند و ناحیەو شوێنێکی گشتی دەڤەری بارزان، وێنەی چاپکراو و پۆستەر و دروشم و پشتیوانی بۆ ئەدهەم بارزانی کەسایەتی ناو بنەماڵەی بارزانی هەڵواسراون و وێنەکانیش گوزاشت لە بوونی پشتیوانی بۆ ئەدهەم بارزانی دەکەن لە کاتێکدا کە خۆی لە ئێرانە و بە هۆی رێگریەکانی مانگی ڕابردوەوە نەگەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.
هەڵواسینی ئەم پۆستەر و دروشمانە دوای ئەوە دێت کە لە دوو رۆژی ڕابردوودا بەشێک لە کوڕ و کچ و بوک و زاواکانی ئەدهەم بارزانی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە مەرزی حاجی ئۆمەران ڕێگرییان لێکراو "سوکایەتییان پێکرا" و بە شێوەیەکی نائاسایی مامەڵەیان لەگەڵ کرا، کە ئەمە بووە هۆی نیگەرانی و توڕەیی خودی خۆیان و بەشێکی زۆریش لەو گەشتیارانەی کە لە مەرزەکەبوون و لەبەرچاوی ئەوان بە شێوەیەکی نائاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەی ئەدهەم بارزانی کرا.
پێشتریش لە چەند ناوچەیەکی دەڤەری بارزان دروشم و پۆستەر بۆ پشتیوانی ئەدهەم بارزانی هەڵواسراو ودواتر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لێکرانەوەو ئهدههم بارزانى ئێستا وهك ئۆپۆزسیۆن بۆ دهسهڵاتى سیاسى لهههرێم مامهڵهدهكات و حكومهت رێگهى نادات بگهڕێتهوه زێدى خۆى.
Your Comment