بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەلمانی بە وتنی ئەوەی کە هاتوچۆ لە سنووری خەسرەوییەوە ڕەوان و بێ کێشەیە، زیادی کرد: زیارەتکارانی کەربەلا لە کاتژمێر 6 ی بەیانی تا 17ی دوانیوەڕۆ دەتوانن لە ئەو سنوورەوە تێبپەڕن.
سەردار سەلمانی وتیشی: ڕۆژی هەینی ، 2 هەزار و 708 کەس لە سنووری خەسرەویەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین چوونەتە کەربەلا.
هەروەها ڕاشیگەیاند بۆ ئاسایشی پارێزگا لە کاتی هاتوچۆی زیارەتکارادا، زیاتر لە 3500 هێزی پۆلیس لە بوارە جیاوازەکان خەریکی خزمەتگوزاری دەبن.
Your Comment