AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٢ ١٧:٣٣

لە ناڕەزایەتی بە هێرشەکانی تورکیا؛

هەسەدە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگرت

هەسەدە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگرت

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هەسەدە سەرجەم ئۆپراسیۆنەکانی خۆیی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دزی داعشی راگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئۆپراسیۆنەکانی خۆیی لە کوردستانی سووریا لە چوارچێوەی شەڕ دژی داعشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، لە شەش ڕۆژ لەمەوپێشەوە ئەو هێزانە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی خۆیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناڕەزایەتی بە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ڕاگرتووە.

بە وتەی سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاندووە، هەسەدە ئەو بڕیارەی دوای ئەوە داوە کە تورکیا ڕێبەرانی هەسەدەی لە کوردستانی سووریا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکاتە ئامانج.

News ID 43148

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha