بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر غەززە، لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسی: "ئالاء قدووم" کچە پێنج ساڵانەکەی دانیشتووی گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی غەززە، بەس یەکێک لە منداڵە شەهیدەکانی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەیە.
ناوبراو هەروەها نووسیشی: جێگای داخە کە پاگەندەکەرانی درۆیی مافی مرۆڤ، لە جەنایەتەکانی داگیرکەر لە دژی خەڵکی داگیرکراو، لە ژێر ناوی "مافی بەرگری لە خۆ" پاڵپشتی دەکەن.
کەنعانی زیادی کرد: بێدەنگی ڕاگرتنی کۆمەڵگای جیهانی و پاگەندەکەرانی مافی مرۆڤ لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل جێگای داخە.
Your Comment