AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٦ ١٠:٤٤

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند:

هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لەبری هێرشە زەوینی بۆ سەر کوردی سووریا

هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لەبری هێرشە زەوینی بۆ سەر کوردی سووریا

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژە بە پەرەسەندنی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە سووریا نووسی: ئاوەها هێرشگەلێک جێی هێرشە زەوینییەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی گرتووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا کە لە پێنج مانگی ڕابردوو نەیتوانیوە ڕووسیا و ئەمریکا ڕازی بکات بۆ هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریا، لە ڕێگای هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە چەندین هێز لەوانە جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی کوشتووە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتیكدا لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە نووسی: تورکیا کە لە بواری ڕازی کردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ هێرش بۆ سەر کوردستانی سووریا سەرکەوتوو نەبووە، ئێستا ستراتیژی نوێی بۆ لاواز کردنەوەی هێزە کوردییەکان بەکار هێناوە، ئەویش هێرش لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە، تورکیا لە دەسپێکی ئەمساڵەوە 43 جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر کوردی سووریا کە بووەتە هۆی کوژرانی 35 کەس و بریندار بوونی 80 کەسی دیکە.

News ID 43083

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha