AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٦ ١٠:٤٩

ڕێبەرێکی هاوپەیمانی فەتح هەواڵی دا؛

حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرخۆدان ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشەکانی تورکیان

حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرخۆدان ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشەکانی تورکیان

یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح لەسەر ئامادەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ وەڵامدانەوە بە دەستدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی فەتلاوی وتی: ئەگەر حکومەتی فیدراڵ نەتوانێت وەڵامدەری دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێارق بێت، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی بەرخۆدانی عێراق دوای قبووڵ کردنی بەغدا، ئامادەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی تورکیان.

فەتلاوی بە وتنی ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ بڕیارێک لەسەر دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق دەربکات، زیادی کرد: دوای ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە، ئەو هێرشانە بۆ سەر شار و گوندەکانی عێراق هەر درێژەی هەیە.

News ID 43082

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha