بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵی لە باکووری سووریا ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چوار هاووڵاتی عەفرینی، لەوانە ژنێک و سێ پیاویان دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ناوی کەسە ڕفێندراوەکان وەکوو خوارەوەیە: نووری محەمەدی عەلی ئیسۆ، عیماد محەمەد حەمۆ، مەحموود سەعید جاسم ئال محەمەد و ئیلهام محەمەد حەسەن.
بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو کەسانە لەبەردەست نییە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەو ولاتە تەنیا لە مانگی جوولای 43 کەسیان لە عەفرین ڕفاندووە.
Your Comment