AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٣ ٠٨:٤٦

عەلی باقری:

خولی نوێی گفتوگۆکان، تاقی کردنەوەی ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنە

خولی نوێی گفتوگۆکان، تاقی کردنەوەی ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنە

دانوستانکاری باڵای ئێران وتی: لە ئەم خولە لە دانوستانەکان، ئیرادەی جیدی و ڕاستەقینەی ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن تاقی دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "پاسکواله فێررارا" بەرپرسی گشتی سیاسی و ئەمنیەتی وەزارەتی دەرەوەی ئتالیا لە سەفەر بۆ تاران، لەگەڵ عەلی باقری دانوستاناکری باڵای ئێران و جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا دانوستانکاری باڵای ئێران سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ڕایگەیاند: ئامانجی دانوستانەکان دیاری کردنی شێوەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنە، هەر بۆیە ئەمریکا ناتوانێت بۆ ئێران کە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە مەرج دیاری بکات.

باقری سەبارەت بە ڕەوتی داهاتووی دانوستانەکانیش وتی: لە ئەم دانوستانانە، ئیرادەی جیدی و ڕاستەقینەی ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن تاقی دەکرێتەوە.

News ID 43042

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha