بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد جاسم لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح لە عێراق جەختی کرد: : دۆخی هەستیار و دژواری سیاسی ئەم دواییە لە عێارق، بەهۆی پیلانەکانی ئەمریکا، بریتانیا و ئیماراتە کە ئێمە لە بەرانبەر دوو بژاردە دادەنێت.
ناوبراو زیادی کرد: لە دەسپێکەوە دیار بوو هەڵبژاردنێک کە لەلایەن ئەمریکا، بریتانیا و ئیماراتەوە دەچێتە پێشەوە، چ دەستکەوتێکی دەبێت و ئێمە لە ڕابردوودا چەندین جار لە ئەو بارەوە هۆشداریمان دابوو.
ناوبراو جەختی کرد: هەموو گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە عێراق ئەنجامی هەمان پیلانی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییە کە لایەنە سیاسییەکان لە بەرانبەر دوو بژاردە دادەنێت، یان پێکهێنانی حکومەت و چوون بەرەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل یان هان دان بەرەو شەڕی ناوخۆیی بەتایبەتی پێکدادانی شیعی-شیعی.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو دۆخەدا بە بڕوای من دەستێوەردانی مەرجەعیەتی دینی بۆ ڕێگری لە دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی و چوونی عێراق بۆ لێواری زۆر مەترسیدار زەروورییە.
Your Comment