بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی مووشەکی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاری لە زاخۆ، بووە هۆی کوژرانی 10 کەسی سڤیل و بریندار بوونی نزیک بە 20 کەسی دیکە.
سەرەڕای ئەوەی تورکیا ئەنجامدانی ئەو هێرشەی ڕەت کردەوە، بەڵام عێراقییەکان تێكڕا ئەنقەرە وەکوو بەرپرسی ئەو تراژدییە دەناسن و ئیدانەیان کرد.
هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە ناوچەی گەشتیاریی گوندی پرخ لە زاخۆ لە نزیک دوو بازگەی سەربازی تورکیادایە و گوندەکانی دەڤەری پێشتر چۆڵ کرابوون، گومان دەکەن کە تورکیا بە ئامانجی چۆڵ کردنی ئەو ناوچە و دەستپێڕاگەییشتن بە پەکەکە بوردمانی کردووە.
هەواڵدەری فەڕەنسا ئاماژەی داوەتە سەر هۆکارەکانی درێژەی ئەو دۆخە و بەردەوام بوونی تورکیا لە هەرێم.
ئەو هەواڵدەرییە بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی هەرێم لە باری ئابوورییەوە پێویستی بە تورکیا هەیە و بەتایبەتی هەناردە کردنی نەوت لە ڕێگای ئەو وڵاتەوە، لە بێ مەیلی هەولێر بۆ ئیدانە کردنی، ئاوەها هەوڵگەلێک لەلایەن ئەنقەرەوە هەواڵی داوە.
ناسەقامگیری سیاسی لە عێراق یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەردەوام بوونی تورکیا لە هەرێمە.
هەروەها بوونی کێشەی ناوخۆیی لە نێوان کوردەکان و بەتایبەتی لە نیوان پارتی و پەکەکە هۆکارێکی دیکە بۆ ڕێگری لە دروست کردنی بەرەیەکی یەکگرتوو هەمبەر دەستێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم ڕاگەیێندراوە.
Your Comment