بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی تا ئێستا بۆ هێرش بۆ سەر سووریا ئیزنی لە کەسیك وەرنەگرتووە و ناشگرێت.
چاوش ئۆغڵوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، هەواڵی هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر زاخۆی وەدرۆ خستەوە و وتی: پڕوپاگەندای پەکەکە لە دژی تورکیا ڕێک هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی نوێی تورکیا لە باکووری سووریا ئەنجام دراوە و بەرپرسانی عێراقی نابێت بکەونە داوی گرووپە تیرۆریستییەکان.
Your Comment