بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی "جێژنی غەدیر" لە وڵاتانی ناوچەکە

وڵاتانی ناوچەکە هاوکات لەگەڵ جێژنی گەورەی وڵایەت، ئەو بۆنە بە شکۆیەکی تایبەتەوە بەڕێوە برد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: وەکوو ئێران، لایەنگرانی ئەهلی بەیت و شیعەکان لە وڵاتان و شاە جیاجیاکانی جیهان، ڕۆژی جێژنی تەواو بوونی دین و تەواوبوونی نیعمەتی خودایان بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جێژن، پیرۆز کرد.

یەمەن کە سەرەڕای حەوت ساڵ شەڕی هاوپەیمانان لە دژی ئەو وڵاتە هێشتا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی جێژنە میلیۆنی و سەرتاسەرییەکان لە بۆنە ئایینیەکان بووەتە جێی سەرەنجی جیهانی ئیسلام و عەرەب، جێژنی غەدیری ئەمساڵیش بە شکۆیەکی تایبەت و بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

عێراقییەکانیش هاوکات لەگەڵ جێژنی غەدیری خوم، خۆیان بۆ بووژانەوە ئەو ڕۆژە گەورە ئامادە کردووە، بەرپرسانی هۆزە جیاجیاکانی عێراق هیوادارن جێژنی غەدیری خوم وەکوو نمانەی یەکگرتوویی شیعە و سوننە و دیکەی موسڵمانان عێراق و جیهان بناسێنن.

لە پاکستانیش کۆبوونەوەی گەورەی غەدیرییەکان لە شاری لاهووری ناوەندی ویلایەتی پەنجاب و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی ئێرانی و سیاسی و ئایینی پاکستان بەڕێوە چوو و خاڵی جێی سەرەنج ئەوەی کە ئەبووزەر ڕۆحی ئاوازخوێنی سروودی سڵاو فەرماندەش لە ئەو فێستیڤاڵە ئامادە بوو.

News Code 42834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha