AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٧ ١٢:١٣

پێکدادانی توند لە نێوان پەکەکە و سەربازانی تورکیا لە ئامەد

پێکدادانی توند لە نێوان پەکەکە و سەربازانی تورکیا لە ئامەد

پێکدادانی توند لە ناوچە گوندەوارییەکانی لیجەی ئامەد بووە هۆی گەمارۆدانی ئەو ناوچە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی پاراستنی گەل، لقی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچە گوندەوارییەکانی لیجەی پارێزگای ئامەد، بووە هۆی گەمارۆی ئەو ناوچە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە.

بە پێی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، ئەو پێکدادانە دوێنێ شەو لە ناوچەی گوندەواری جومراش و گوما ئێلیکان لە ناوچەی لیجەی پارێزگای ئامەد ڕووی دا. دوای ئەو پێکدادانە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە سەربازییەکانی تورکیا چوونە ئەو ناوچە و هەموو ناوچەکەیان گەمارۆ دا ئەو ناوچە هەروەها بە چڕی لەلایەن کۆپتەرەکانی تورکیاوە بوردمان کرا. ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجەییەکان باس لە چڕ بوونەوەی پێکدادان لە ئەو ناوچە دەدات.

هێشتا زانیارییەک لەسەر ئاستی خەسارەکانی ئەو پێکدادانە بڵاو نەبووەتەوە.

News ID 42830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha