بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا خەزایی ڕایگەیاند: تەنیا دوای تێپەڕینی یەک هەفتە لە سەفەری سەرۆک کۆمار و کابینەی دەوڵەت بۆ کوردستان بەڵێنی جێبەجێ کردنی سەرمایەدانەری کۆمپانیا گەورەکانی ژێر چاوەدێری وەزارەتی تەعاون، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی لە 10 شاری پارێزگا جێبەجێ کرا.
ناوبراو زیادی کرد: فەرمانی سەرۆک کۆمار بە جێگری یەکەم، سەرپەرشتی تەعاون کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی و پارێزگاری کوردستان لەسەر دەسپێکی سەرمایەدانەری کۆمپانیا گەورەکانی ژێر چاوەدێری وەزارەتی تەعاون بۆ سەرمایەدانەری لە 10 شاری پارێزگا ڕاگەیێندرا.
خەزایی ڕایگەیاند: وا دیاری کرا، لە ماوەی یەک مانگدا ئەو 10 گەڵاڵە بە دامودەزگا پێوەندیدارەکان ڕابگەیێندرێت و هەوڵەکان بۆ جێبەجێ کردنی دەست پێبکرێت.
Your Comment