بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لە لێدوانێکدا وتی هێزەکانی حەشدی شەعبی گیان و خوێنی خۆیانیان لە ڕێگای ئازادی پیرۆزییەکان پێشکەش کرد و لە سێبەری ئەو خوێنانەیە کە ئەمڕۆکە ئاسایش و سەقامگیریمان هەیە و ئەبێ ئەو گەنجانەمان لەبیر بێت و گیانفیداییان بپارێزێت و شانازیان پێوە بکەین.
حەکیم پێکهاتەی حەشدی شەعبیی زەروورەتێکی بنەڕەتی لە سیستەمی بەرگری عێڕاق وەسف کرد و لەسەر گرینگایەتی پاڵپشتی و بەرگری و پارێزەری لە ئەو پێکهاتە جەختی کرد و داوای لە هێزەکانی حەشد کرد کە بۆ پارستنی تەندروستی خۆیان هەوڵ بدەن و پێکهاتەی ناوخۆیی خۆیان لەبواری ئیداری و سەربازییەوە ڕێکبخەن.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێستای عێراق داوای لە بەرپرسانی کورد کرد کە خێرا و تا پێش لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان کە ئەم هەفتەیە بەڕێوە دەچێت، لەسەر بەربژێری سەرۆک کۆماری بگەنە ڕێککەوتن.
Your Comment