AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٠ ١٩:٢٨

ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکانی عێراق:

بەغدا چاوپۆشی لە قاچاخی نەوتی هەرێم دەکات

بەغدا چاوپۆشی لە قاچاخی نەوتی هەرێم دەکات

ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکانی عێراق، حکومەتی فیدراڵی بە چاوپۆشی لە هەڵمەتی قاچاخی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لەوانە بۆ ئیسرائیل تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، یوونس کەعبی بە وتنی ئەوەی کە سەرەڕای ڕێککەوتنەکان، کۆبوونەوە و بەڵێنی زۆری هەولێر لەسەر قاچاخ نەکردنی نەوت، هەناردە کردنی نەوتی هەرێم گەییشتووەتە 600 هەزار بەرمیل، وتی: وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ڕێگری لە قاچاخی نەوت لەوانە بۆ ئیسرائیل، سکاڵای دیکە لە دژی هەولێر دەهێنێتە ئاراوە.

ناوبراو زیادی کرد: حکومەتی هەرێم هێشتا پابەندی حوکمەکانی دادگای فیدراڵ نییە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لۆبییە سیاسییەکان لە نێوان سیاسەتوانان کە بەم پێیە دەوڵەت چاوپۆشی دەکات لە پێشێل کرانی دەستوور و دیکەی یاساکانی عێراق.

News ID 42747

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha