AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٠ ١٦:٢٠

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی:

لە ئەگەری دژایەتی پارتی لەگەڵ بەربژێر بوونی بەرهەم ساڵح، یەکێتی کەسێکی دیکە دەناسێنێت

لە ئەگەری دژایەتی پارتی لەگەڵ بەربژێر بوونی بەرهەم ساڵح، یەکێتی کەسێکی دیکە دەناسێنێت

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی وتی: ئەگەر پارتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژیری یەکێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دژایەتی بکات، یەکێتی دەتوانێت کەسێکی دیکە لە جیاتی بەرهەم ساڵح بناسێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حەسەن ئالی وتی: یەکێتی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی دووبارەی بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری پابەندە، بەڵام ئەگەر پارتی دیمۆکرات لەگەڵ بەربژێر بوونی ئەو دژایەتی بکات، ئەوا یەکێتی لەتیف ڕەشید وەکوو بەربژێری سەرۆک کۆماری دەناسێنێت.

ئالی بە وتنی ئەوەی کە گفتوگۆگەلێک لە نێوان یەکێتی و پارتی هەر درێژەی هەیە، زیادی کرد: ڕێککەوتنی دوو پارتەکە سەبارەت بە بەربژێر بوونی سەرۆک کۆماری عێراق دوای جێژنی قوربان و ناساندنی بە پەرلەمان بۆ دەنگ پێدان، ئەنجام دەدرێت.

News ID 42746

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha