بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەرۆی ڕۆژی دووشەمە ۱۳ی پووشپەڕ، گەشتی ئاسمانیی ورمێ بۆ هەولێر یەکەم جار ئەنجام درا کە فرۆکەخانەی هەولێر ڕێگەی نەدا بە نیشتنەوەی فرۆکە ئێرانیەکە.
میر ئەکبەر ڕەزەوی وتەبێژی ڕێکخراوەی فرۆکەوانیی ئێران لەمبارەوە بە هەواڵنێری مێهری وت: رێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق مۆڵەتی ئەم گەشتەی دەرکردبوو بە ڵام فرۆکەخانەی هەولێر رێگەی نەدا بە نیشتنەوەی و گەڕێندرایەوە ورمێ.
وتیشی: گەشتەکە هەڵوەشاوەتەوە و موسافرەکانیش چوونەتەوە ماڵی خۆیان.
هەروەها رووداوێکی هاوشێوە بۆ فڕۆکەی کۆمپانیای پوویا رووی دا و ئەوانیش سەرەرای بوونی مۆڵەتی لەندینگ ڕێگەیان پێنەدرا لە هەولێر بنیشنەوە و بۆیە گەرانەوە ورمێ. ئەمکۆمپانیا وتوویەتی مافی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵای یاسایی دهی فڕۆکەخانەی هەولێر بە پارێزراو دەزانێت و بەکاری دێنێت.
Your Comment