سەرۆک کۆماری ئێران هەفتەی داهاتوو سەفەری کوردستان دەکات

پارێزگاری کوردستان وتی: بە شێوەی فەرمی ڕێکەوتی سەفەرەکەی سەرۆک کۆمارمان پێ ڕانەگەیێندراوە بەڵام پێش بینی ئێمە سەفەری سەرۆک بۆ پارێزگای کوردستان لە هەفتەی داهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا چوارشەممە شەو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداری پارێزگای کوردستان لە سنە ڕایگەیاند: دواکەوتنی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان لەسەر داوای خودی پارێزگا بوو و لە بەرژەوەندی پارێزگا بوو.

ناوبراو زیادی کرد: بە شێوەی فەرمی سەفەرەکە بە ئێمە ڕانەگەیێندراوە بەڵام پێش بینی ئێمە هاتنی سەرۆک کۆمار لە هەفتەی داهاتووە.

پارێزگاری کوردستان وتیشی: لە هەمان سەرەتای هاتنی من بۆ پارێزگای کوردستان، دەوڵەت ئامادەیی سەفەر بۆ کوردستانی هەبوو بەڵام بۆ ئامادەیی زیاتر سەفەرەکەمان دواخستووە.

ناوبراو زیادی کرد: ڕوانگەی دەوڵەت بۆ پارێزگای کوردستان ڕوانگەیەکی تایبەتە و هەموو ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی سێزدەهەم حەزیان لە کار کردن بۆ کوردستانە.

News Code 42611

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha