AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٧ ١٤:٤٠

فێستیڤاڵەکانی "ناڵەشکێنە" و "کەرکووک" ڕێککەوتننامەی هاوکارییان واژۆ کرد

فێستیڤاڵەکانی "ناڵەشکێنە" و "کەرکووک" ڕێککەوتننامەی هاوکارییان واژۆ کرد

بەرپرسی فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی کەرکووک لە ڕێککەوتننامەی هاوکاری فێستیڤاڵی پارێزگایی "ناڵەشکێنە" ی بووکان و فێستیڤاڵەی نێودەوڵەتی "کەرکووک" هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەژاد نەجیم، بەرپرسی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کەرکووک، وێڕای دەسخۆشی لە یەکەم فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی ناڵەشکێنەی بووکان لە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە نێوان ئەو دوو فێستیڤاڵە هەواڵی دا و زیادی کرد: ئەو ڕێککەوتننامە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی شانۆ لە دوو شاری بووکان و کوین واژۆ دەکرێت تا ساڵانە لە فێستیاڤاڵەکانی یەکتر ئامادە بن و پەرە بە هاوکارییەکان بدەن.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەو پێوەندیەدا شاندێک لە ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی ناڵەشکێنە دێتە کەرکووک و لەوێ وێڕای تماشانی شانۆکان چەند شانۆ بە مەبەستی پیشاندان لە بووکان هەڵدەبژێرن.

هەروەها وتیشی: شاندی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کەرکووکیش وێڕای ئامادە بوون لە فیستیڤاڵی شانۆی سەشەقامی بووکان، ڤۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژەش بۆ هۆگرانی شانۆ بە مەبەستی ئاشنایی زیاتر لەگەڵ بنەماکانی شانۆی سەرشەقام بەڕێوە دەبەن.

News ID 42585

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha