AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٧ ١٠:١٥

لە میانی وتارەکەیدا لە شەشەمین فێستیڤاڵی فەتوای رۆشنبیری؛

ئایەتوڵڵا سیستانی هۆشداریی لە دۆخی داهاتووی عێراق دەدات

ئایەتوڵڵا سیستانی هۆشداریی لە دۆخی داهاتووی عێراق دەدات

نوێنەری باڵای مەرجعیەتی ئاینی شیعەکان لە عێراق هۆشداری دەدات لەوەی کە میللەتێک ئیرادەی خۆی لەدەست بدات، ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و دەكەوێتە ناو تاڵاوەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەحمەد ئەلسافی، نوێنەری دەستەڵاتی باڵای مەرجعیەتی ئایینی لە عێراق لە میانی وتارەکەیدا لە شەشەمین فێستیڤاڵی فەتوای رۆشنبیری لە کەربەلا بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: مەرجعیەتی باڵا ئامادەیە و چاودێری دیمەنمەکان دەکات و هۆشداری دا لە زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە وڵات و وتی: میللەتێک ئیرادەی خۆی لەدەست بدات، ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.

ئەلسافی جەختیشی لەوە کردەوە، کە دەبێت مێژوو لەنێو ئێمەدا ئامادە بێت، ھۆشداری ئەوەشیدا کە نەتەوەیەک گوێی دابخات دەکەوێتە ناو تاڵاوەکەوە.

وتەكانی نوێنەری دەستەڵاتی باڵای مەرجەعیەتی ئاینی لە عێراق لەكاتێكدایە، هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراقدا تێپەڕیوە و لایەنەكان نەگەیشتوون بەڕێككەوتن لەسەر حكومەتی نوێ و لە دوایین گۆڕانكاریدا موقتەدا سەدر لە پەرلەمان كشایەوە و ئەندامانی فراكسیۆنەكەی دەستی لەكاركێشایەوە.

News ID 42433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha