بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک بە بەرپرسایەتی سەردار زەنگەنە، بە هەوڵی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک و هەروەها بە نمایشی 5 بەرهەمی ئەنیمەیشن کارانی ئێرانی و 10 بەرهەم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی دانیمارک، مسر، ئەلجەزایر، تورکیا، هەرێمی کوردستان و عێراق، لە سینەما تایم سەنتەر لە شاری کەرکووک بەڕێوە چوو.
کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی باخی پاشا لە دەرهێنانی ئیرەج محەممەدی لە ئێرانەوە، خەونەکان لە قووڵاییەکاندا لە دەرهێنانی ڕەزا محەمەدی، خولانەوە لە لایەن هەژیر ئەسعەدی، ئەنفالی کوردستان لە محەممەد تەوفیق محەمەدی و چەند بەرهەمی دیکە لە ئێرانەوە لە ئەو فێستیڤاڵە بەشداریان کرد.
هەر وەک پێشتریش ئاماژەی پێدرا چەند کورتە فیلم لە لایەن دەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند وڵاتی دیکەشەوە نمایش کران.
بۆچوونی ئێوە