دۆسیەی ڕیسوایی سۆنی ئێریکسۆن و پێوەندیی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی

بەرپرسانی ئەمریکی وتوویانە خەریکی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دارایی کۆمپانیای سۆنی ئێریکسۆن و پێوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، لەوانە چەند کەس لە بنەماڵەی بارزانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کورد پرێس، کۆنسرسیۆمی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەڤانانی لێکۆڵینەوەیی، مانگی فێڤریەی ڕابردوو ئاشکرای کرد شەریکەی موخابراتی ئێریکسۆنی سوید لە کاتی کۆنترۆڵی موسڵ لەلایەن داعشەوە، بە پێدانی بەرتیل بە ئەو گرووپە تیرۆریستییە بەدوای گواستنەوەی جیهازاتی موخابراتی لە ئەو ناوچەوە لە ڕێگای کەسانی خاوەن دەسەڵاتی کوردەوە بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نوێی ڕۆیتێرز، بەرپرسانی ئەمنیەتی دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە لایەنەکانی ئەو بابەتە و ئەگەری پێوەندیی لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی کوردی هەرێم بەتایبەتی بنەماڵی بارزانی لەوانە سیروان بارزانییە.

کۆمپانیای سۆنی ئێریکسۆنیش ڕایگەیاند کە هاوکاریی تەواوی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی ئەمریکا دەبێت بەڵام نازانێت کە دۆسیەکە چی بەسەر دێت.

ڕاپۆرتی 79 لاپەڕەیی کۆنسێرسیۆمی ڕۆژنامەڤانانی لێکۆڵینەوەیی، کورتەی گفتوگۆ لەگەڵ شایەتحاڵان و زیاتر لە 22 ملیۆن ئیمەیلە کە ئەو ناوەندە ڕۆژنامەڤانییە بە لێکدانەوەی وردی بەڵگەکان، لە پێوەندی دارایی گوماناوی کۆمپانیای ئێریکسۆن لەگەڵ هەندێک لە کەسانی خاوەن پلە لە عێراق تێگەیشتووە.

لە ئەو حاڵەتە گوماناوییە واژۆی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای درۆیی و ساختە، پێشکەش کردنی خۆدەربڕی دارایی ساختە و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان لە ڕێگای ئەو کەسانەوە بوو. ئەو ڕاپۆرتە، بە شێوەی تایبەت ئاماژە دەکاتە سەر دوو کەس لە بنەماڵەی بارزانی و دەڵێت، بۆ نموونە، سیروان بارزانی فەرماندەی یەکێک لە یەکینەکانی پێشمەرگە و خاوەن کۆمپانیای پێوەندی کوڕەک، زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لە ئەو ڕێگایەوە بەدەست هێناوە. ئەو ڕاپۆرتە لەسەر کاری کۆمپانیای ئێریکسۆن لە عێراق لە ماوەی ساڵانی 2011 تا 2019 لێکۆڵینەوەی کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوخۆیی کۆمپانیای ئێریکسۆنیش لانیکەم دە فەرمانبەری ئەو کۆمپانیا لە چالاکییە گوماناوییە داراییەکان لە حێراق وەکوو بەرتیل، فریوکاری، سپی کردنەوەی پارە و ڕێگری لە لێکۆڵینەوە، ڕێسا ئەخلاقییەکانی ئێریکسۆنیان پێشێل کردووە. ئەو کۆمپانیا ئەگەری پێدانی بەرتیل بە گرووپی داعشی ڕەت نەکردووەتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆنسێرسیۆمی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەڤانانی لێکۆڵینەوە، ئەلی موبارەک، بەرپرسی دارایی کۆمپانیای خزمەتگوزاری مۆبایلی کۆڕەک کە لە ژیر چاوەدێری سیروان بارزانی بەرپرسی یەکێک لە یەکەکانی هێزی پێشمەرگە بووە، لە گەندەڵی دارایی دەستی هەبووە.

هەندێک لە گومانەکانی ئێریکسۆن بە بردنەوەی ئەو کۆمپانیا لە گرێبەستەکانی دابینی دەکەڵی موخابراتی کۆمپانهیا خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل لە عێراق وەکوو ئاسیاسێڵ، زین و کوڕەک تێلی کۆمە کە لەلایەن سیروان بارزانی برازای مسعوود بارزانیەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوخۆیی ئەو کۆمپانیا ڕێژەی فرۆشی ئەوە لە عێراق لە ساڵی 2011 بۆ 2018 نزیک بە 2 ملیار دۆلار بووە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە یەکێک لە گومانە دارای و گومانلێکراوەکان بە هەندیک لە کەسانی بنەماڵەی بارزانی دەگەڕێتەوە بۆ چەند بەڵگەی بانکی و دارایی گواستنەوەی پارە لە نێوان ئێریکسۆن و ئەو کەسانە. هەروەها ئاماژە دراوەکە کۆمپانیای کەڕەک لە پێدانی بەڵێنە داراییەکان و ماڵیەت بە ڕێژەی نزیک لە 400 ملیۆن دۆلار خۆی بواردووە و هەڕەشەی کردووە دەکەڵی موخابراتی کۆمپانیاکانی دیکە لە هەرێم لەناو دەبات. نووسینگەی سیروان بارزانی ئاوەها تۆمەتێکی ڕەت کردووەتەوە و ئاماژەی داوەتە سەر بەشداری ئەو و هێزە کوردییەکان لە شەڕ دژی داعش.

کەسێکی دیکە کە لە ئەو ڕاپۆرتەدا ناسێندراوە ناوی جەواهر سورچییە، کە وەکوو کسێک کە هەوڵی ئاسانکاری گرێبەستەکانی کۆمپانیای ئێریکسۆن لەگەڵ ناوەندەکانی سەر بە حکومەتی عێراق و کپماپانیاگەلێک وەکوو ئاسیاسێڵ و زینی داوە، ناوی لێبراوە. جەوهەر سورچی وتوویە هەوڵی زۆری بۆ سەرکەوتنی ئێریکسۆن بەبەکارهێنانی دزە و ئاشنایەتی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی داوە و لە راستیدا بە بێ یارمەتییەکانی جەوهەر سوچی خاوەن کۆمپانیای ئەلئەوسەت، کۆمپانیای ئێریکسیۆن نەیدەتوانی لە عێراق ئاوەها سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت. لە ئەو گومانە داراییانە کە لە ئاغەی سورچی کراوە، پیدانی دەیان ملیۆن دۆلار بە لایەنگەلی دیکە لە عێراق بووە. هەروەها کۆمپانیای ئاغەی سورچی لە هەندێک لە حاڵەتەکاندا بە نوێنەرایەتی لە کۆمپانیای ئێریکسۆن لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان گرێبەستی واژۆ کردووە.

بە گویرەی ڕاپۆرتی کۆنسێرسیۆمی نێودەولەتی ڕۆژنامەڤانانی لێکۆڵینەوەیی، یەکێک لە دیکە ئەو حاڵەتانە کە بەرپرسانی کورد بە لادانەکانی کۆمپانیای ئێریکسۆن پەیوەند دەداتەوە گواستنەوەی وەجبەی جیهازاتی موخابراتی ئەو کۆمپانیا لە ڕێگای هەولێر-ڕەمادی بۆ خڵەفاندنی گومروک، سەرەڕای ناچار بوون بە پەڕینەوە لە ناوچە ژێر کۆنترۆلەکانی داعش بووە. بۆ نموونە ئاماژە کراوە کە کۆمپانیای ئێریکسۆن ناچار بووە بۆ پەڕینەوەی هەر یەکە لە بارهەڵگرە موخابراتییەکان چەند هەزار دۆلار بداتە داعش.

News Code 42364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha