AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢١ ١٩:٠١

لەدوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان؛

داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

لەدوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شیروان زرار، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پێشتریش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان ئاگادارکردووەتەوە کە شەش مانگ کاتیان پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دەبێت لایەنە سیاسییەکان هەرکاتێک رێککەوتن، شەش مانگ کات بۆ کۆمیسیۆن دابنێن".

بەوتەی شیروان زرار "ئەوان ناتوانن لەو کاتەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن، چونکە کەمتر لە چوار مانگی ماوە".

شیروان زرار داواشیکرد :"پێویستە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە فەرمی کاتی هەڵبژاردن بگۆڕێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بودجە دابینبکات و کێشەی یاسای هەڵبژاردن یەکلابکرێتەوە کە هەموار دەکرێتەوە یان نا، هەروەها کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن، ئەمانە خاڵی بنەڕەتین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن"

News ID 42356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha