فەرماندەی بەشی تیرۆری مووساد کوژرا

ئاژانسی هەواڵی ئەلمیادین نووسی لە هێرشەکەی ئەمشەو بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر فەرماندەی بەشی تیرۆری مووساد کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، کەسێک بە ناوی ئەیلاک ڕۆڤێن بە پۆستی فەرماندەی بەشی تیرۆری ڕێکخراوەی سیخوڕی ئیسرائیل کوژرا.

خالد ئەسکیف، هەواڵنێری ئەلمیادین لە تویتەری خۆیدا نووسی: ماڵپەرە عێراقییەکان هەواڵی کوژرالانی ئایلاک ڕۆڤێن بەرپرسی بەشی تیرۆری زایۆنییەکانیان بڵاو کردۆتەوە کە لە هێرشەکەی هەولێردا مردووە.

چەند کاتژمێر پێش ئێستا هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تەقینەوەیی هێرش کراوەتە سەر بینای کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە دەڤەری فرۆکەخانەی هەولێر.

News Code 42325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha