ئەردۆغان: قووڵایی خاکی باکووری سووریا ناوچەی ئەمنی تورکیایە

سەرۆک کۆماری تورکیا قووڵایی خاکی باکووری سووریا بە ناوچەی ئەمنی وڵاتی خۆی دەزانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا کەوتە پاساو هێنانەوە بۆ هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر باکووری سووریا.

ئەردۆغان رایگەیاند: وڵاتەکەی لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی نوێیەوە هێڵی ئەمنیی لە سنووری باشووریی خۆی (باکووری سووریا ) تەواو دەکات.

وتیشی: تا 30 کیلۆمەتریی قووڵایی خاکی سووریا ناوچەی ئەمنی سنووری ئێمەیە و ڕێگە نادەین کەس لەو دەڤەرە کێشەمان بۆساز بکات.

ئەردۆغان یەکەم جار نییە دەستدرێژی دەکاتە سەر خاکی وڵاتێکی تر و و بە پاساوی جۆراوجۆر پەلاماری وڵاتانی درواسێی تورکیا دەدات و هیچ گوێ ناداتە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان

News Code 42276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha