بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیا بە ئەو گۆڤارەیان وتووە کە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتە لە دژی پەکەکە لە ناوچەی کوێستانی و ستراتیژیکەکان کە لە کۆنترۆڵی ئەو گرووپەدایە، چڕ بووەتەوە.
ئەو سەرچاوەگەلە پاگەندەیان کردووە کە تورکیا توانیویەتی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی جیاواز دەستی پەکەکە بە سنوورەکانی تورکیا جگە لە ناوچەی کوێستانی زێ کورت بکاتەوە. ئەوان پاگەندەیان کردووە کە ژمارەی وێستگە و بنکەکانی تورکیا لە هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە داهاتوویشدا بنکەی هەمیشەیی زیاتر لە ئەو ناوچە دەکرێتەوە.
ئاغی ئوتزن و سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیا یەکێکی دیکە عامامجەکانی بوونی بەربڵاوی تورکیا لە هەریمی کوردستان بە یارمەتی حکومەت یهەرێم و پارتی دەسەڵاتدار واتا پارتی، پێوەندی دەدەنەوە بە گواستنەوەی ئەمنی نەوت و گازی هەرێم بۆ تورکیا و ئەورووپا.
Your Comment