تووڕەیی تێلاڤیڤ لە دزەی ئیتلاعاتی تیرۆرێک لە ئێران

ئیسرائیل لە ئاشکرا کردنی هەواڵی تیرۆری کەسایەتی سەربازی ئێران لە ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز تووڕە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە وای نێت، ناوەندی شەڕی ئیسرائیل لە ئاشکرا بوونی هەواڵی تیرۆری کەسایەتییەکی سەربازی ئێران لە ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز تووڕە بووە و ئەمریکا لە ئەو پێوەندییەدا بە تاوانبار دەزانێت.

دەوترێت بەرپرسانی شەڕی ئیسرائیل لە بڵاو بوونەوەی هەواڵی تیرۆری کەسایەتی سەربازی ئێرانی زۆر لە ئەمریکا تووڕەن و لە ئەو بارەوە نیگەران بوون.

هەواڵی نیگەرانی و تووڕەیی بەرپرسانی تێلاڤیڤ لە ئەمریکا لەلایەن ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەخرونوت وەکوو گەورەترین ڕۆژنامەی ئیسرائیلی لە کاتژمێرەکانی نیوەشەو بە کاتی تێلاڤیڤ بڵاو بووەتەوە، هەرچەندە وردەکاری زیاتر لە ئەو بارەوە ڕانەگەیێندراوە.

بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی تووڕەیی بەرپرسانی ئیسرائیل تەنیا دوای چەند کاتژمێر ڕووی دا کە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند هەندێک ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە بەرپرسانی ئسیرائیلی دانیان بە تیرۆری شەهید سەیادخودایی، ناوە.

News Code 42154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =