دوو ئەندامی کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی هاوپەیوەند بە خۆڵبارینەکان دەچنە بەغدا

وتەبێژی دەوڵەت لە فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ خێرا کردنەوەی چارەسەری پرسی خۆڵوخاک لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چوونی دوو ئەندامی دەوڵەت بۆ سەفەر بۆ عێراق و شوێنگیری ئەو بابەتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری جەهرومی لە تویتەر نووسی: سەرۆ ککۆمار ئەمرۆ بە جەخت لسەر ئەوەی کە هەوای پاک مافی بنەڕەتی خەڵکە، بۆ خێرا کردنەوەی چارەسەری پرسی خۆڵوخاک لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دوو ئەندامی کابینەکەی ڕاسپارد. بە مەبەستی هەوڵەکان لە ئەو بارەوە، شاندێکی تەکنیکی بە سەرۆکیاتەی بەڕێز سەلاجقە بە سەفەر بۆ عێراق و هەندێک وڵاتای دیکەی ناوچەکە پرسەکە شوێنگیری دەکات.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە دیداری جاسم محەمەد فەلاحی وەزیری ژینگەی عێراق و محەمەد کازم ئالی سادق باڵوێزی نوێی ئێران لە عێراقیش پرسی خۆڵبارینەکان تاوتوێ کرا و ڕێککەوتن کرا شاندێک لە هەر دوو وڵاتەکەوە بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە شێوەی بەرەنگار بوونەوەی ئەو کێشە، پێک بێت.

News Code 42152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =