پارتی و یەکێتی سەرچاوەی مەترسییەکانی سەر ھەرێمی کوردستانن

محەمەد ڕەئوف سیاسەمەتداری هەرێمى کوردستان ڕەخنە لە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و پارتی و یەکێتیش بە سەرچاوەی مەترسیەکانی سەر ھەرێم ناودەبات

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەئوف سیاسەمەتداری هەرێمى کوردستان ڕەخنە لە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و پارتی و یەکێتیش بە سەرچاوەی مەترسیەکانی سەر ھەرێم ناودەبات و دەشڵێت" پارتى و یەکێتى ناچارن دۆخى هەرێمی کوردستان ئارام بکەنەوە، بەڵام ئەمە بە ناچاری دەکەن نەک لەبەر چاکردنى دۆخەکە".

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەى شرۆڤەى دەزگای میدیایی شارپرێس محەمەد ڕەئوف سیاسەمەتداری هەرێمى کوردستان دەڵێت:" پارتى و یەکێتى لە کۆتاییدا دەگەنە ئەنجامێک کە ئەم دۆخە ئارام بکەنەوە، بەڵام وەک جاران نابێت، چونکە زۆر شت لەدەست چووەو لەدەستدراوە، بەڵام ناچار دەبن رێکبکەون لەسەر هەڵبژاردن و لەسەر بەغداو لەسەر شێوازی حکومڕانى هەرێم لەسەر چۆنییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا، ناچار دەبن هەردووکیان کۆک بن لەسەر چارەسەری کۆتایی، بەڵام ئەمە بەناچاری دەیکەن نەک بەستراتیژ، بەناچاری دەیکەن نەک لەبەر باشکردنى وەزعى کوردستان".

ئاماژەى بەوەشکرد، دۆخى ناوخۆیی پارتى و یەکێتى تەواو نییە، دۆخى هەردووکیان لەگەڵ خەڵکى کوردستان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ئۆپۆزسینیش تەواو نییە، بۆیە ناچارن دۆخەکە چاک بکەن، بەوتەى خۆشى هەموو چاککردنێکى ناچاریش تا سەر نییە، چونکە چارەسەرێکى ستراتیژی نییە و تاکتیکەو ناڕژێتە خزمەتى ئایندەى هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەغداش.

News Code 42150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha