ئێران لە دیپلۆماسی ناوچەیی خۆی پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە

سەرۆک کۆماری ئێران لە کەمتر لە یەکساڵ لە دەسپێکی کاری خۆی توانیویەتی لە بواری بووژانەوە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و هەروەها بەرەوپێش بردنی دیپلۆماسی ناوچەیی تاران، هەنگاوی بەرچاو هەڵبگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز لە سەر وتاری ئەمڕۆی خۆی پرسی بووژانەوەی سیاسی دیپلۆماسی ناوچەیی ئێران لە ماوەی کورتی دەسپێکی دەوڵەتی ئیبراهیم رەئیسی تاوتوێ کردووە.

تاران تایمز نووسی ئیبراهیم ڕەئیسی لە دەسپێکی سەرۆک کۆماریی خۆی ڕایگەیاند کە ناوبراو سیاسەتی ناوچەیی، کە سیاسەتێکی لە سەر بنەرەتی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ هەموو دراوسێکان و هەروەها هێزە ڕۆژهەڵاتییەکان لەگەڵ ئەورووپییەکان لە یەکمایەتییەکانی بەرنامەی دەوڵەتی خۆی داناوە.

یەکەم هەنگاو لە ئەو ڕێگایە ئەندامێتی لە پەیمانی هاوکارییەکانی شانگهای بوو.

دۆخی ئەندامێتی ئێران لە پەیمانی شانگهای بە واتای بازرگانی زیاتر لە گەڵ تاران بوو. ڕێژەی نرخی هەناردە کردنی ئێران بۆ ئەندامانی ئەو پەیمانە لە 11 مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە چاو ساڵی ڕابردووی سەدا 41 بەرز بووەوە.

دەوڵەتی رەئیسی هەر پرسی واژۆی گرێبەستی هاوکارییە درێژخایەنەکان لەگەڵ ڕووسیا و چینی درێژە داوە و لە ئەو پێوەندییەدا ئیبراهیم رەئیسی و حسێن ئەیر عەبدوڵڵاهیان بە شێوەی جودا سەفەری ڕووسیایان کرد.

هەروەها گفتوگۆکانی نێوان عەرەبستان و ئێران دوای چەند مانگ ڕاگیرا دەتی پێکردەوە و لە ئاستی ئەمنیەتییەوە بۆ ئاستی سیاسی گەشەی کردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی مێدیا عەرەبییەکان، ڕەئیسی بڕیارە بەزوویی سەفەری عومان و ئیمارات بکات و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای دەربڕی سەرەخۆشی بە محەمەد بێن زاید سەرۆکی نوێی ئیمارات، دوای سەفەرەکەی خۆی بۆ ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە وەرزێکی نوێ لە پێوەندییەکانی تاران و ئەبووزەبی کراوەتەوە.

لە درێژەی سیاسەتی گەشە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەل دراوسێکان، شاهین مستەفا ئۆف جێگری سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی دیداری کرد.

هەروەها ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ڕۆژی هەینی لەگەڵ سوبرامانیام جایشانژار هاوتا هیدنییەکەی خۆی تەلەفۆنی قسەی کرد دوو لایەنەکە لەسەر پەرەسەندنی پێوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکان جەختیان کرد.

News Code 42088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =