مەسعود بارزانی خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق من واز دێنم

سەرکردەیەکی حزبی تەقەدوم رایگەیاند کە بەرهەم ساڵح ئامادەیە واز لە کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆک‌کۆماریی عێراق بێنێت ئەگەر مەسعود بارزانی خۆی کاندید بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵا خەربیت ڕێبەری حزبی تەقەدومی عێراق وتی: تەنیا کاتێک لە کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق پاشگەز دەبێتەوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی خۆی کاندید بکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی دیمۆکرات ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی بۆ رکابەری لە گەڵ بەرهەم ساڵح بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی عێراق کاندید کردووە.

ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ماوەیەکە بووەتە کێشە بۆ پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق.

News Code 42068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =