کورتە چیرۆکی"داهێنانی فەلسەفی من" لە ڕیزی 20 بەرهەمی براوەی ئەکسفۆرد

کورتە چیرۆکی نووسەری مەهابادی لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی کورتە چیرۆکی ئەکسفۆرد لە ڕیزی 20 بەرهەمی براوەوە هەڵبژێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاح گول ئەندامی نووسەری مەهابادی ڕایگەیاند: بانگهێشتنامەی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی کورتەچیرۆکی ئەکسفۆرد بە زمانی ئینگلیزی ساڵی ڕابردوو بڵاو کرایەوە و چیرۆکنووسانێک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، ئۆسترالیا، بریتانیا، ژاپۆن و ... بەشداریان کرد.

ناوبراو زیادی کرد: کورتە چیرۆکی من بە ناوی MY PHILOSOPHICAL INVENTION (داهێنانی فەلسەفی من) لە ڕیزی 20 بەرهەمی براوە هەڵبژێردرا و لە کۆمەڵە وتارەکانی ئەو کێبڕکێیە نێودەوڵەتییە لە چاپ درا.

گوڵ ئەندامی درێژەی دا: ڕۆژی 23 ی ئاپی 2022 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی شێکسپیێر، نووسەرەکانی بەرهەمە براوەکان بانگهێشت کرا، لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای دەسخۆشی لە براوەکان، کتێبی کۆمەڵە چیرۆکەکانی براوەی ئەکسفۆردیش بە ناوی STICKS AND STONES ڕوونوێنی کرا.

News Code 41897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =