AP ١٤٠١ گوڵان ١٨ ٠٩:٥٨

براوەکانی سێهەمین خولی خەڵاتی مێدیایی پێنووسی کوردستان ناسێندران

براوەکانی سێهەمین خولی خەڵاتی مێدیایی پێنووسی کوردستان ناسێندران

سێهەمین خولی خەڵاتی مێدیایی پێنووسی کوردستان ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی مەحموود موختاریان لە مامۆستایانی زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی و لە ڕۆژنامەوانە بەساڵاچووەکانی ئێران و بە ناساندنی براوەکان لە سنە کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەی دەستی، کانگاکان و کشتوکاڵی سنە ڕۆژی شەممە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی مێدیایی پێنووس کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پارکی زانست و تەکنۆلۆژیا بەڕێوە چوو، وتی: ئەم فێستیڤاڵە مێدیاییە بە مەبەستی سەرەنجی زیاتر بە پێگەی هەواڵنێران بەڕێوە چووە و ئێستاش سێهەمین خولی بەڕێوە دەبەین و هیوادارین بتوانین لە ئاستی ناوچەیی و نەتەوەییش بەڕێوەی ببەین.

شیاوی باسە کە 60 بەرهەم بۆ ئەم فێستیڤاڵە نێردرابوو کە بە دەنگی لێژنەی داوەرەکان لە هەموو بوارەکان کەسە براوەکان ناسێندران و خەڵات کران.

News ID 41877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha