AP ١٤٠١ گوڵان ١٥ ٠٩:٤٦

کۆنگرەی ئەمریکا:

هێزەکانی سەر بە ئێران لە عێراق هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا

هێزەکانی سەر بە ئێران لە عێراق هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا

ڕاپۆرتی چاوەدێری گشتی کۆنگرەی ئەمریکا دەڵێت کە هێزەکانی سەر بە ئێران هێشتا هەڕەشەن لەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، کۆنگرەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی نوێی چاوەدێری گشتیدا تۆمەتەکانی لە دژی ئێران دووپات کردەوە.

چاوەدێری گشتی کۆنگرە لە ڕاپۆرتی نوێی خۆی سەبارەت بە "ئۆپراسیۆنی عەزمی ڕاسخ" کە لە ڕاستیدا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕێکخراوە، پاگەندەی کرد کە هەڕەشەکان و ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سەر بە ئێران، هێشتا هەڕەشەن لەسەر بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سەر بە ئێران هەر توانایی ئەنجامی ئۆپراسیعنی خراپکارانە لەوانە هێرش لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چاندنی بۆمبیان هەیە و دەتوانن لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان کار بکەن.

لە دەقی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: لە مانگی جوون هێزەکانی سەر بە ئێران بنکەی عەین ئەسەدیان بە ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و لانیکەم پێنج کاتیۆشا کردووەتە ئامانج. لە ئەو کاتەشەوە ئەو هێزانە لە بەیاننامە گشتییەکانی خۆیان درێژەیان داوەتە هەڕەشەکانیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا.

News Code 41828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha