دانوستانەکانی ڤیەنا رانەگیراوە و ئەمریکا هێڵە سووورەکانی ئێرانی ناسیوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە دانوستانەکانی ڤیەنا رانەگیراوە، وتی: ئەمریکا هێڵە سورەکانی ئێرانی ناسیوە و ئێمە داوا لەو وڵاتە دەکەین راستییەکان ببینێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئەلمەسیرە وتی: دانوستانەکانی ڤیەنا رانەگیراوە بەڵکوو لە رێگای گۆڕینەوەی پەیام لە گەڵ ئەمریکییەکانەوە درێژەی هەیە.

ئەو وتیشی: ئامانجی ئێمە لە دانوستانەکان، ڕێککەوتنی هەرمان و بەهێزە و داوامان لە لایەنی ئەمریکیی کردووە راستییەکان ببینێت. هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە هەموو بەشەکان یەکێک لە گرینگترین سیاستەکانی ئێمە لە دانوستانەکانە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: پێم وایە لایەنی ئەمریکیی هێڵە سوورەکانی ئێرانی بە باشی ناسیوە و ئێمە درێژە بە دانوستانەکان ئەدەین. پاش گەیشتن بە خاڵی رێککەوتن، نوێنەری ئێمە لە دانوستانەکانی ڤیەنا، رێککەوتنەکە دەگەینێتە ئەنجام.

News Code 41808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =