AP ١٤٠١ گوڵان ١٢ ١٦:٣٤

جێگری زانستی سەرۆک کۆمار رایگەیاند:

ئێران لە نێوان ٥ وڵاتی پێشکەوتووی بواری بەرهەمهێنانی زانستی نانۆ

ئێران لە نێوان ٥ وڵاتی پێشکەوتووی بواری بەرهەمهێنانی زانستی نانۆ

جێگری زانست و تەکنۆلۆژی سەرۆک کۆمار رایگەیاند: ئێران نەک هەر لە چەندایەتی بەرهەمهێنانی نانۆ، بەڵکوو لە چۆنایەتی دەستکەوتە زانستییەکانی ئەم بوارەش لە ریزی وڵاتە پێشکەوتووەکان دایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگرتنی ئێران لە نێوان ٥ وڵاتی یەکەمی جیهان لە بواری بەرهەمهێنانی زانستی نانۆ یەکێک لە دەستکەوتە بەرچاوەکانی بواری تەکنۆلۆژی وڵاتەکەمانە کە لە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیدا پەسند کرا. ئەم لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییە، وڵاتەکان لە بواری زانست و تەکنۆلۆژییەوە پێکەوە بەراورد دەکات.

بە پێی پێوەرەکانی ئەم لێکۆڵینەوە، ئێران نەک هەر لە بواری بەرهەمهێنانی زانستی نانۆ پلەی پێنجەمی وڵاتی بەدەست هێناوە، بەڵکوو زۆرترین داکۆکی لە سەر نوێترین و پێشکەوتووترین بوارەکانی زانست و تەکنۆلۆژی کردووە.

بە پێێ ئەم لێکۆڵینەوە، چین پلەی یەکەم و ئەمریکا، کوریای باشوور، هیند و ئێرانیش بە ڕیز پلەی دووهەم تاکوو پێنجەمیان بۆ خۆیان دەستەبەر کردووە. بە پێی ئەم ریزبەندییە ئێران تەنانەت لە سەرووی هەموو وڵاتە ئەورووپییەکان و ژاپۆنیش جێ گرتووە.

News ID 41795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha